ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ر برێكی زۆر حه‌بی ترامادۆڵدا ده‌گرێت
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستیگرت به‌سه‌ر برێكی زۆر حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری ترامادۆڵ وچوار تۆمه‌تباریشی ده‌ستگیر كرد .
له‌راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی شاره‌زووردرا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، هاتووه:".شه‌وی 18-8-2017 دوای ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی توێتا و لاندكرۆزه‌ر به‌نێو مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانمان تێپه‌ڕیون له‌كاتی وه‌ستانیان بۆ پشكنین هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه ناوه‌ستن و ته‌قه‌یان له‌مه‌فره‌زه‌كانمان كردووه ".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:" دواتر ئاسایشی شاره‌زوور توانیان هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه ناچار بكه‌ن بوه‌ستن و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوكیان حه‌بی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌جۆری ترامادۆڵ پێ بووه كه بڕه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 560 هه‌زار ده‌نكه حه‌ب كه‌سه‌رجه‌میان له‌نێو 36 كارتۆندا بوون ".
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه :"له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چوار تۆمه‌باریش به بریاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی 14 ی موخه‌ده‌رات ده‌ستگیركران و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی روداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتوون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه ".
PM:03:54:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت