رۆژنامەی قودسی عەرەبی: سەدر بەنیازە كەسێكی شیوعی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران

‌رائد فەهمی و موقتەدا سەدر

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی قودسی عەرەبی كە لەسەرچاوەیەكەوە دەستیكەوتووەو بڵاویكردۆتەوە، كەوا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، بەم دواییانە لە هەوڵی ئەوەدایە، كەسایەتییەكی شیوعی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

رۆژنامە عەرەبییەكە راشیگەیاندووە، سەدر عەلی سومەیسمی بۆ وتووێژ لەگەڵ كەسایەتییە سیاسیەكان دەستنیشانكردووە، ئەویش لەچوارچێوەی پێكهێنانی بەرەیەكی نوێ‌ دوور بێت لە تائیفە گەرێتی.

سەرچاوەكە بە رۆژنامەی قودسی عەرەبی راگەیاندووە، وتووێژەكان لە بارەگای سەرۆكی رەوتی سەدر لە ناوچەی جادریە لە نزیك رەسافەی ناو شاری بەغدا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كەوا حزبی شیوعی عێراقی و گردبوونەوەی نیشتیمانی، لە قرناغی داهاتووی سیستمی سیاسی عێراقدا، بە گەورەترین و دیارترین هاوپەیمانی رەوتی سەدر هەژمار دەكرێن.

سەرچاوەكە تەئكیدیشیكردۆتەوە، سەرجەم داواكارییەكان لەناو رەوتی سەدر بۆ ئەوەیە كە رائد فەهمی سكرتێری ئێستای حزبی شیوعی عێراقی بكرێتە كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.


PM:03:14:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 5876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو