پەرلەمانتارێكی پارتی: چاوەڕوانین لە كاتژمێرەكانی داهاتوو مژدەی خۆش بگەیەننە خەڵكی كوردستان

‌دیمەنێک دوای رووداوەکە

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو گەلی كورد چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حزبەكەی و گۆڕانە، هەروەها دەڵێت "چاوەڕوانین لەچەند كاتژمێری داهاتوو مژدەی خۆش بگەیەننە خەڵكی كوردستان".

عەباس غەزالی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند "هەموو گەلی كورد چاوەڕێی ئەم كۆبوونەوەیەی پارتی و گۆڕانە، چونكە ریفراندۆم پیویستی بە یەكڕیزی نیشتمانییە، هەردوولاش مەبدەئی گفتوگۆیان قبوڵ كردووە و چاوەڕوانین لە چەند كاتژمێری داهاتوو مژدەی خۆش بگەیەننە خەڵكی كوردستان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان یەكڕیزی نیشتمانی".

ئێستا شاندی باڵای پارتی و گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی لە كۆبوونەوەدان.


AM:11:55:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 17624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو