ڤیدیۆی ساتی هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان بڵاوكرایه‌وه
د.به‌هار مه‌حمود
وێستگه نیوز –
كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، ڤیدیۆی ساتی هێرشكردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕانی له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه بڵاوكرده‌وه.
د.به‌هار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دیبه‌یتێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوور هه‌بووه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له هۆڵه‌كه‌دا بووه و له كاتی دیبه‌یته‌كه‌دا موداخه‌له‌ی كردووه دوای ته‌واوبوونی دیبه‌یته‌كه بیبسی به‌سه‌ر هه‌ڵداوه.
د.به‌هار مه‌حمود وتی: "دوای دیبه‌یته‌كه كه‌ناڵی KNN داوای لێدوانیان لێكردم، ئه‌و گه‌نجه‌ش په‌لاماری كامێرای KNNدا و وتی ئێره ئه‌و شوێنه نییه بتوانن به ئازادانه قسه‌ی تێدا بكه‌ن".
وتیشی: "پاشان بیبسی پێ‌بوو به‌سه‌ر مندا هه‌ڵیدا، به‌ڵام دواتر ئاماده‌بووانی دیكه داوای لێبوردنیان كرد و منیش شوێنه‌كه‌م جێهێشت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو ویستم سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه تۆمار بكه‌م، به‌ڵام بنكه‌ی پۆلیس فه‌رمانیان پێكرابوو سكاڵاكه‌م لێوه‌ر نه‌گرن".
PM:11:05:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 70274
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت