نووسینگه‌ی عه‌بادی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز –
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌ناوی مه‌لا به‌ختیاره‌وه سه‌باره‌ت به وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بڵاوكراونه‌ته‌وه به "درۆ" وه‌سفی كردن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌و زانیارییه درۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌فدی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بڵاوكراونه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "په‌یامنێری ئاژانسه‌كه لێدوانی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له راپۆرته‌كه‌یدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زانیاری درۆی تێدایه و دووره له واقیعه‌وه و له وتووێژه‌كاندا به هیچ جۆرێك باسی لێوه نه‌كراوه".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: "هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی وه‌فده كوردییه‌كه نه‌بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "راپۆرتی ئاژانسه‌كه رای لایه‌نی دووه‌می وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت رای وه‌فده‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و رای كه‌سێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه زانیاری ناڕاستی خستووه‌ته‌ڕوو"، جه‌ختیشی له گرنگی وردی له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ره‌نگه هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی ئه‌گه‌ری دواخستنی ریفراندۆم بكات، به‌رامبه‌ر سازشی دارایی و سیاسی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار وتی: "وه‌ك به‌دیلێك بۆ دواخستنی ریفراندۆمه‌كه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته به‌غدا ئاماده بێت، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی هه‌رێم كه‌له‌سه‌ر به‌غدایه".
وتیشی: "وه‌ك به‌دیلێك بۆ ریفراندۆم، به‌غدا ئاماده‌یه هه‌رێم هه‌رچییه‌كی بوێت، بۆی بكات".
PM:06:05:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت