ڤایبه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌سودی زیادكرد


وێستگه‌ نیوزـ

لەو کێشانەی ڕوبەڕوی بەکارهێنەرانی ڤایبەر دەبووەوە، نەمانی داتا و زانیارییەکانیان بوو لەکاتی گۆڕینی ژمارە تەلەفۆنه‌كه‌یان بۆ یه‌كێكی دیكه‌.

واتە کاتێک کەسێک بیویستایە ژمارە تەلەفۆنەکەی سەر ڤایبەری بگۆڕێت بە ژمارەیەکی دیکە سەرجەم داتا و نامه‌کانی ناوی ده‌سڕدرایه‌وه‌، هەرچەندە ڤایبەر باک ئەپیشی زیادکردبوو، بەڵام بەشێوەیەکی گونجاو لەلایەن خەڵکییەوە بەکارنەدەهێنرا.

لە ئێستادا و دوای هاتنی وەشانێکی نوێی ئەو بەرنامەیە، ڤایبەر تایبەتمەندی گۆڕینی ژمارە تەلەفۆنی سەر بەرنامەکەیانی زیادکردووە، بەبێ ئەوەی داتاکانی بەکارهێنەر بفه‌وتێن.

لەو ڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بەئاسانی و هەرکات بیەوێت ژمارە تەلەفۆنی سەر ڤایبەرەکەی بگۆڕیت بە ژمارەیەکی دیکە و زانیاریی و داتاکانیشی لەناو ناچن و وەک خۆیان دەمێننەوە، هاوکات دەشتوانێت باکئەپیان بکات و لە ئیمەیڵێکدا هەڵیان بگرێت.

بۆ دۆزینەوەی تایبەتمەندییەکەش بەکارهێنەران دەتوانن بچنە سێتینی ڤایبەر و دواتریش لەبەشی ئەکاونت بچنە سەر بەشی گۆڕینی ژمارە تەلەفۆن وەک لە وێنەکەدا دیارە.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕ تی


PM:05:48:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 9700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو