هه‌موو وڵاتێك یادی سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كاته‌وه، ته‌نها ژاپۆن نه‌بێت
وێستگه نیوزـ
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئاهه‌نگه نیشتمانییه‌كانیان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن یان سه‌ربه‌خۆییه، ته‌نها ژاپۆن نه‌بێت كه یادی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سوپاكه‌ی له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ده‌كاته‌وه و ژاپۆنییه‌كان ئه‌و كاره به "پاڵه‌وانێتی" ناوده‌به‌ن.
هه‌رچه‌نده سوپای ژاپۆن تاكه یه‌ك جه‌نگیشی له مێژووی خۆیدا نه‌دۆڕاندووه، كه‌چی ئه‌و وڵاته هه‌موو ساڵێك یادی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی سوپاكه‌ی به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌مساڵیش یادی 72 ساڵه‌ی ئه‌و روداوه‌ی كرده‌وه.
ژاپۆنییه‌كان پێیان وایه ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه شایسته‌ی یادكردنه‌وه‌یه و نابێت له‌بیربكرێت، چونكه بووه‌هۆی رزگاركردنی گیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له رۆڵه‌كانی گه‌لی ژاپۆن.
ئه‌و سوپایه‌ی كه هیچ جه‌نگێكی له مێژووی خۆیدا نه‌دۆڕاندووه، له‌وكاته‌دا به فه‌رمانێكی ئیمپراتۆری خۆی راده‌ستكرد، له‌وباره‌یه‌وه هیرۆهیتۆ، ئیمپتراتۆری ژاپۆن دوای بۆردومانكردنی هه‌ردو شاری هیرۆشیما و ناكازاكی به بۆمبی ئه‌تۆم رایگه‌یاند: "به‌لامه‌وه گرنگ نییه چی به‌سه‌ر خۆم دێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت گه‌له‌كه‌م پارێزراو بێت".
ئیمپتراتۆر له‌وكاته‌دا وتی: "مه‌رجه‌كانی وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كانم قبوڵه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو رزگاركردنی شارستانیه‌تی مرۆڤ له له‌ناوچونی یه‌كجاری".
ئه‌م به‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ی ئیمپتراتۆر به‌لای ژاپۆنییه‌كانه‌وه به "پاڵه‌وانێتی" ناوزه‌ند ده‌كرێت، ئه‌وان پێیان وایه كه ئیپمراتۆر ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی لا په‌سه‌ندتر بوو وه‌ك له له‌ناوچون.
دوای حه‌وت ده‌یه له خۆراده‌ستكردنی سوپای ئه‌و وڵاته به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بۆردومانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هیرۆشیما و ناكازاكی، هه‌موو ساڵێك ئیمپراتۆرە یەک لەدوای یەکەکانی ژاپۆن یادی ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه ده‌كاته‌وه و ناوی لێنراوه" خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان بۆ رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی ".
PM:02:24:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3690
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت