چه‌ند شایه‌تحاڵێك به ئێن ئاڕ تیان راگه‌یاندووه، له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه، فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌ی نه‌خێر فرێندراوه.
پێشتریش وێستگه نیوز، په‌یوه‌ندی به فه‌رهاد سه‌نگاویه‌وه كرد، به‌ڵام ژماره‌كه‌ی داخرابوو، هاوكات په‌یوه‌ندی به رابوم مه‌عروف، وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له ئێستادا كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌درایه‌وه.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات مەکتەبی سیاسی یەکێتی فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ڕیزەکانی خۆی دەرکرد بەهۆی ئەوەی بەشداری کەمپینی جووڵانەوەی نەخێر لە ئێستادای بۆ ڕیفراندۆم کردووە.
فەرهاد سەنگاوى دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتى ئازادە چۆن هەڵویست وەردەگرێت و ئەویش ئازادە چی دەکات.
فەرهاد سەنگاوی، ئەندامى ئەنجومەنى جوڵانەوەى نەخێر لەئێستادا لە کۆنفراسێکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لێرە وایە، هەرکاتێک لەگەڵیدابیت پیاوى چاکى، هەرکاتێک بۆچونت جیاوازبوو و لەگەڵیدا نەبى خائین و خۆفرۆشى".
سەنگاوى ئاماژەى بەوەکرد هەرکاتێک ڕەخنە لەناو حزب نەما و ڕیتم و سیستمى ڕیخستن و پەیرەو پرۆگرام نامێنێت کاتى ئەوەدێت ڕاستەوخۆ بۆ گەل قسە بکەى.
وتیشى: "یەکێتى لە سەردەمى شاخدا هێزێکى نمونەى جیهانى بووە ، بەڵام لە ئێستادا جیاوازە".
رۆژی 8ی ئەم مانگە جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا سەبارەت بە ریفراندۆم راگەیەندرا و فەرهاد سەنگاوی کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بوو بەشداربوو، بەڵام دواتر بەبڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ناوبراو لە ریزی حزبەکە دەرکرا.
PM:01:05:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4788
جار خوێنراوه‌ته‌وه