وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە ئوسامە بن لادن دەكات


وێستگە نیوز-

لای هەموومان ناوی ئوسامە بن لادن ئاشكرایە كە ناوێكی بێزرا و قەدەغەكراوە، بەهۆی ئەوەی ناوی كەسایەتییەكی تیرۆریستییە كە چەندین كردەوەی نامرۆڤانەی لە جیهاندا ئەنجامداو لەئێستادا لەژیاندا نەماوە، بەڵام ئەوەی دەیبینن، كەسێكی تریش ناوی ئەو تیرۆریستەی هەڵگرتووە، بەڵام لەكوێ‌ لە وڵاتێكی وەكو عێراق كە ئێستا لەجەنگی دژی تیرۆردایە و رووبەڕووی چەندین قەیران بۆتەوە، كەچی هاوڵاتییەكی وڵاتەكەشت ناوی گەورەترین تیرۆریستی هەڵگرتبێت.

لەم روەشەوە قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق پێشوازی لە هاوڵاتییەكی عێراقی بەناوی ئوسامە بن لادن كرد و داواشی لێكرد كە ناوەكەی بگۆڕێت.

ئەم گەنجە كەناوی ئوسامە بن لادنە دوای تووشبوونی چەندین كێشە و چەرمە سەری بەهۆی ناوەكەیەوە، كە ناوەكەی هەڵگری ناوی ئوسامە بن لادن سەرۆكی پێشوی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە.

پاشان وەزیری ناوخۆی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر گۆڕینی بن لادن بۆ ئەحمەد.


PM:08:17:19/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2941 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو