سنودن نهێنیی "هێلانه‌ی زه‌رده‌واڵه" ئاشكرا ده‌كات
ئیدوارد سنودن و بەغدادی
وێستگه نیوزـ
ئیدوارد سنودن، ئه‌فسه‌ری پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هاوكاریی ده‌زگای موساد-ی هه‌واڵگریی ئیسرائیلیان كردووه بۆ دروستكردنی رێكخراوێكی "تیرۆرستی" كه بتوانێت هه‌رچی توندڕه‌وی جیهانه بۆخۆی رابكێشێت و له یه‌ك شوێندا كۆیان بكاته‌وه و ستراتیژی "هێلانه‌ی زه‌رده‌واڵه" په‌یڕه‌و بكات.
سایتی lesmoutonsrebelles.com له زاری ئیدوارد سنۆدن بڵاویكرده‌وه كه ستراتیژی "هێلانه‌ی زه‌رده‌واڵه" ئامانجی ئه‌وه‌یه چاوبخاته‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له یه‌ك جێگه‌دا، ئه‌مه جگه‌له كۆنتڕۆڵكردنی توندڕه‌وه‌كان و زۆربه‌ی كاتیش مه‌به‌ست لێی تێكدانی سه‌قامگیریی وڵاتانی عه‌ره‌ب بووه.
به‌پیی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه لای سنودنه و تایبه‌تن به ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش جگه‌له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی، مه‌شق و راهێنانێكی چڕوپڕی له‌لایه‌ن ده‌زگای موساد-ی ئیسرائیلییه‌وه پێكراوه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كانی لای سنودندا هاتووه كه به‌غدادی وانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و چه‌ندین جۆری جیاواز له ئامۆژگاریی خوێندووه كه چۆن وتار بۆ جه‌ماوه‌ر بدات و بتوانێت سه‌رجه‌م توندڕه‌وه‌كانی جیهان بۆخۆی رابكێشێت.
ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه له سایتی (العالم) بڵاوكراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه سنودن له‌وكاته‌وه‌ی به‌رنامه سیخوڕییه نهێنییه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به چاودێریكردنی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و ئینته‌رنێت ئاشكراكردووه، به‌ڵگه‌نامه‌كانی بونه‌ته جێی مشتومڕی جیهان.
ئه‌مریكا سنودن-ی خستووه‌ته لیستی "هه‌ڵماڵینی نهێنییه‌كانی ئه‌مریكا" و بووه‌ته داواكراوی یه‌كه‌می حكومه‌تی واشنتن، ئه‌و نهێنییه‌كانه‌ش كه ئاشكرایكردووه متمانه‌ی گه‌لی ئه‌مریكای به ئیداره‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته له‌ق كرد.
PM:07:24:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت