لەتەمەنی 106 ساڵیدا سوید دیپۆرتی دەكاتەوە

‌بیبیخاڵ ئوزبەكى تەمەن 106 ساڵ

وێستگە نیوز-

فەرمانگەی كۆچی سوید داواكاریی هاوڵاتییەكی ئەفغانی كە مەزەندە دەكرێت بەتەمەنترین پەنابەری جیهان بێت و ناوی بیبیخاڵ ئوزبەكە و تەمەنی 106 ساڵ، بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە، رەتكردەوەو بڕیاریدا دیپۆرتی بكاتەوە.

فەرمانگەی كۆچی سوید داواكاریی هاوڵاتییەكی ئەفغانی كە مەزەندە دەكرێت بەتەمەنترین پەنابەری جیهان بێت و ناوی بیبیخاڵ ئوزبەكە و تەمەنی 106 ساڵ، بەمەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە، رەتكردەوە.

بەپێی هەواڵێكی رادیۆی حكومەتی سوید، فەرمانگەی كۆچ داواكاری ئەو ژنەی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیی، كەماوەی ساڵێكە لەشاری سكارابۆرگی ناوچەی گۆتلاندی خۆرئاوا دەژی، رەتكردووەتەوەو بڕیاریداوە دیپۆرتی بكاتەوە، هاوكات (بیبیخاڵ ئوزبەك) مافی تانەدانی لە بڕیارەكە هەیە.

ئوزبەك ساڵی رابردوو لەتەمەنی 105 ساڵیدا لەجەنگ هەڵاتووەو پەنای بۆ سوید بردووە، لەگەڵ خانەوادەكەیدا و بەرێگەی قاچاغ گەیشتبوویە كرواتیا.

لای خۆیەوە پۆلیسی كرواتیا ئاماژەی بەوەكردبوو دوای لێكۆڵینەوە لەبەڵگەنامەكانی ناوبراو، بۆیان دەركەوتووە بیبیخاڵ ئوزبەك تەمەنی 105 ساڵە.

ئەو ژنە بەتەمەنە دواتر لە كرواتیاوە بەمەبەستی داواكردنی مافی پەنابەریی رووی لە سوید كردبوو.


PM:03:50:19/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 2021 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو