پۆلیسی فەڕەنسا بە هەزاران كۆچبەر لەنێو كالاس دەگوزاێتەوە

‌كۆچبەران لە ئەوروپاش ناحەوێنەوە

وێستگە نیوز-

پۆلیسی فەڕەنسا هەزاران كۆچبەری لە باكوری پاریس گواستەوە و وەزیری ناوخۆش دەڵێت "ئەو سیستەمەی بە كۆچبەران دانرابوو، ئامانجەكانی نەپێكاوە".

ئاژانسی فرانس 24ی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، كەوا ئەمڕۆ شەممە لەهەڵمەتێكدا پۆلیسی فەڕەنسا ناوچەی كالاسی باكوری پاریس-یان لەكۆچبەران پاككردەوە، كە ژمارەیان گەیشتبووە 2 هەزارو 500 كەس. ئەوەش دووەمجارە لە مانگی 7ی رابردوەوە كاتێك زیاتر لە 2 هەزار و 700 كۆچبەری دیكە لەو شوێنانە راگوێزران.

لای خۆیەوە وتەبێژی پولیسی فەڕەنسا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، ئەو كەمپانەی بە نایاسایی دروستكراون، مەترسی بۆ سەر ئاسایش و تەندروستی گشتی هەم بۆسەر كەسانێك لێدەژین و هەم بۆ سەر دانیشتوانی ناوخۆیی ناوچەكە دروستدەكەن.

ئەو كۆچبەرانەی لەناوچەی كالاسدا بوون، خەڵكی وڵاتانی ئەریتریا و سودان و ئەفغانستان بوون بە ئوتوبوس بۆ شوێنە تایبەتەكانی پەنابەران لە پاریس راگوێزران.


PM:02:28:19/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو