ژنێك به نرخی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رقاڵ كردووه
وێنەیەکی تەعبیری
وێستگه نیوز –
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاتی میسر، وێنه‌ی لیستی ئه‌و نرخانه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ژنێكی میسری بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به مێرده‌كه‌ی دایناوه.
به‌گوێره‌ی لیسته‌كه، ژنه‌كه ناوی "شه‌یما"یه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی مه‌حموده و به‌شێوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی نرخی به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه داناوه كه پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
نرخه‌كان له 5 جونه‌یهی میسری له به‌رامبه‌ر هێنانی په‌رداخێك ئاو یان شه‌ربه‌ت یان چاویلكه یان كۆنترۆڵی ته‌له‌فزیۆن یان چوونه چێشتخانه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته 10 جونه‌یهی میسری له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی میوه، یان كراس ئوتوكردن و نرخی چێشتلێنانیش به‌پێی جۆری خواردنه‌كان له‌نێوان 15 بۆ 40 جونه‌یهـ دایه.
له وه‌ڵامدا هاوسه‌ره‌كه‌ی لیستێكی هاوشێوه‌ی پێشكه‌شی ژنه‌كه‌ی كردووه و تیایدا نرخی بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه داناوه كه پێشكه‌شی ده‌كات و نرخه‌كان له 5 جونه‌یهـ ده‌ستپێده‌كات له به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كی ئاسان تا ده‌گاته 15 جونه‌یهـ له به‌رامبه‌ر گۆڕینی بتڵه غاز و 30 جونه‌یهـ له به‌رامبه‌ر یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:01:07:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت