نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
وێستگه نیوز –
له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بیرهه‌ڵكه‌نه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، رۆژی هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه.
كۆمپانیای بیكه‌ر هیوز بۆ خزمه‌تگوزاری وزه رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م ژماره‌ی بیرهه‌ڵكه‌نه نه‌وتییه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
بیكه‌ر هیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆمپانیاكان ژماره‌ی بیرهه‌ڵكه‌نه نه‌وتییه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه به‌جۆرێك له هه‌فته‌ی كۆتایی له 18ی ئابدا پێنج بیرهه‌ڵكه‌نیان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆتایی بگاته 763 سه‌رۆكی نه‌وتی.
به‌وهۆیه‌شه‌وه نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس له گرێبه‌سته دواخراوه‌كاندا 1.42 دۆلار به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 48.51 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هاوكات نه‌وتی برێنت له گرێبه‌سته دواخراوه‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3.3 به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 52.72 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
AM:10:26:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت