دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن روودەدات
وێستگه نیوز –
14 ویلایه‌تی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ پێشوازیكردن له ملیۆنان سه‌ردانكه‌ر كه به‌مه‌به‌ستی بینینی خۆرگیرانی ته‌واو سه‌ردانی ئه‌و ویلایه‌تانه ده‌كه‌ن.
خۆرگیرانی ته‌واو دیارده‌یه‌كه كه له‌م سه‌ده‌یه‌دا یه‌ك جار رووده‌دات و چه‌ندین ناوچه‌ی به‌رفراوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاریكی دایده‌پۆشێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه له‌داوی سه‌عات 9ی به‌یانی به كاتی كه‌ناره‌كانی رۆژئاوا دیارده‌كه ده‌ستپێبكات و له دوای سه‌عات 4ی عه‌سر به كاتی كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆتایی بێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "سكای نیوز" چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له 7.4 ملیۆن كه‌س بكات كه بۆ بینینی دیارده‌ی خۆرگیرانه‌كه كه له 14 ویلایه‌ت به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامۆژگاری سه‌ردانكه‌رانیان كرد كه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی سه‌ردانكه‌رانه‌وه زوو سه‌ردانی ئه‌و ویلایه‌تانه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته‌كانی میزۆری و تینیسی.
شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی رایانگه‌یاند كه بینینی خۆرگیران په‌یوه‌سته به باری كه‌ش و هه‌واوه له هه‌ندێك ویلایه‌ته‌كان و پێشبینی ده‌كرێت له ویلایه‌ته‌كانی كینتاكی و میزۆری ئاسمان ساماڵ بێت.
خۆرگیران یه‌كێكه له دیارده سرووشتییه‌كان كه به ده‌گمه‌ن به‌به‌راورد به مانگیران ڕووده‌دات و مرۆڤه‌كان هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن كه ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، چونكه ڕه‌نگه جارێكی دیكه ته‌مه‌نیان ڕێگایان پێنه‌دا ببنه‌وه بینه‌ری وه‌ها ڕووداوێكی سروشتی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:22:19/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت