كه‌ناڵی نه‌خێر له ئێستادا ده‌ست به په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات
وێستگه نیوز - جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له ئێستادا رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ناڵی ئاسمانی (نه‌خێر له ئێستادا) له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایلسات ده‌ست به په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له ئێستادا هاتووه، "دوای چه‌ند رۆژێك له په‌خشی ئه‌زموونی و پێشوازی به‌رفراوانی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كه، كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی ئابی 2017 كه‌ناڵی نه‌خێر له ئێستادا ده‌ست به په‌خشی ئاسایی به‌رنامه‌كانی خۆی ده‌كات".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر له ئێستادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "كه‌ناڵه‌كه كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی تایبه‌ت په‌خشده‌كات و ھه‌وڵده‌دات له‌و ڕێگه‌یه‌وه ھاوڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان ئاشنا به ریفراندۆم بكات و گرنگی نه‌خێر له ئێستادا و مه‌ترسیه‌كانی به‌ڵێ بۆسه‌ر ئێستا و ئایندهی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ھاوڵاتیان شیبكاته‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "كه‌ناڵه‌كه دید و تێڕوانینی جیاواز له جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر روماڵ ده‌كات و لایه‌نگرانی به‌ڵێش ده‌توانن ئازادانه بیر‌و بۆچونی خۆیان لهكهناڵهكهوه بخه‌نه‌ڕوو".
له‌ئێستادا هاوڵاتیان ده‌توانن له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی NileSAT و به فریكوێنسی 12521V، په‌خشی ئه‌زموونی كه‌ناڵه‌كه ببینن.
PM:09:46:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت