گرته‌ی ڤیدیۆیی گۆرانییه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
كچه به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ، بانه شیروان گۆرانییه‌كی هونەرمەندی لاوی کوردستان نەوید زەردی ده‌ڵێته‌وه.
بانه شیروان كچه به‌شداربووی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گیتار ده‌ژه‌نێت و گۆرانییه‌كی هونەرمەندی لاوی کوردستان نەوید زەردی به‌ناوی "به‌ڵێن" كه ده‌قی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن ره‌نج سه‌نگاوییه‌وه نووسراوه، ده‌ڵێت.
بانه رایگه‌یاندووه كه چه‌ندین جار گوێی له‌و گۆرانییه گرتووه و هه‌وڵی داوه به‌شێویه‌كی باش گۆرانییه‌كه بڵێته‌وه.
بانه‌ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ یه‌كێك بوو له بچوكترین به‌شداربووه‌كان له پرۆگرامی كورد ئایدڵدا كه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات په‌خش ده‌كرا و توانی تا قۆناغی كۆتایی بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ده‌نگه‌كانیه‌وه نه‌یتوانی نازناوی ئایدڵ به‌ده‌ست بهێنێت.
پرۆگرامی كورد ئایدڵ یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی فراوان بوو له كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆشترین ده‌نگ و له سه‌ره‌تاوه 4 هه‌زار كه‌س له چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداریان كرد و بۆ قۆناغی كۆتایی ته‌نها شه‌ش كه‌س مانه‌وه و له ناویاندا ژین‌دا توانی نازناوی كورد ئایدڵ به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:08:33:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت