ژنێک لەڕێگەی گێزەرێکەوە ئەنگوستیلە ونبوەکەی دۆزییەوە


ژنێکی کەنەدی دوای ١٣ ساڵ لە ونبوونی ئەنگوستیلەکەی، لەڕێگەی گێزەرێکەوە توانی بیدۆزێتەوە.

ماری گراهامی تەمەن ٨٤ ساڵ، تووشی شۆک بوو دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئەنگوستیلە ئەڵماسەکەی لە کێڵگەکەیاندا لە شاری ئەلبێرتا لێ ونببوو، بەڵام لەو کاتەوە جگە لە کوڕەکەی هیچ کەسێکی دیکەی خێزانەکەیان پێی نەزانیبوو.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، کۆڵین دەیلی هاوسەری کوڕەکەی کاتێک لە کێڵگەکەدا گێزەرێکی لێ کردووەتەوە، ئەنگوستیلەکەی دۆزیوەتەوە، بە جۆرێک گێزەرەکە چووەبووە ناو ئەنگوستیلەکە و لەگەڵیدا گەشەی کردبوو.

دواتر هاوسەرەکەی کۆڵین بە ماری گراهامی دایکی وتووە کە ئەنگوستیلەکەی دوای ١٣ ساڵ لە ونبوونی دۆزراوەتەوە ئەوەش بووەهۆی سەرسوڕمانی دایکی.


PM:03:23:17/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 6829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو