لەسەر وێنەیەک سێ کارمەندیان دەرکرد
کاتی بێری
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی هۆتێلێكی لۆس ئه‌نجلس سێ كارمه‌ندی له‌كاره‌كانیان دورخسته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دزه‌پێكردنی وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهانی كاتی بێری و رۆبه‌رت پاتسنسن.
دوو ئه‌ستێره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی نانی ئێواره له چێشتخانه‌ی هۆتێل Sunset Tower ی لۆس ئه‌نجلس وێنه‌یان گیراوه و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌شیان مقۆمقۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه كاتی و رۆبه‌رت له كه‌شێكی رۆمانسیدا بوون.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه له نێوان هاوڕێكانیان له چێشتخانه‌كه نانیان خواردووه، به‌ڵام له تیروتوانج بێبه‌ش نه‌بوون.
سه‌باره‌ت به له‌سه‌ركارلابردنی ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ش، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وان وێنه‌كه‌یان نه‌گرتووه، به‌ڵكو گله‌ییه‌كه ئه‌وه بووه دەبوایە رێگەیان به میوانه‌كانی دیكه‌ی ناو هۆتێل و چێشتخانه‌كه نەدایە وێنه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه بگرن.
زۆربه‌ی ناودار و ئه‌ستێره‌كانی ئه‌مریكا بۆ كات به‌سه‌ربردن و نانخواردن روو له هۆتێلی Sunset Tower و هۆتێلههش نه‌ریتی وایه كه رێگه‌نادات میوانه‌كان وێنه‌یان بگرن.
PM:03:33:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2449
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت