کۆلاج.. ئێن ئاڕ تی
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا، بهڵام هیچ ئافرهت و گهنجێك بۆ خانهی راپهڕاندن سهرنهكهوت.
بۆ پۆستی سكرتێری كاروباری ژوورەكان، هەرەیەكە لەمحەمەد تۆفیق رەحیم و محەمەد عەلی كاندید بوون و محهمهد تۆفیق رهحیم ههڵبژێردراوه.
بۆ سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی، جەمالی حاجی محەمەدو دلێر عەبدولخالق كاندید بوون و جهمالی حاجی محهمهد ههڵبژێردراوه.
بۆ سكرتێری فراكسیۆنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، جەلال جەوهەرو ئیسماعیل نامیق، كاندید بوون و جهلال جهوههر دهنگی زیاتری هێناوه.
بۆ سكرتێری كاروباری باژێڕوانەكان، عوسمانی حاجی مەحمودو ئاسۆ رەحیم كاندید بوون و عوسمانی حاجی مهحمود دهرچووه.
بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك، شۆڕش حاجیو سوعاد عەبدولڕەزاق. شۆڕش حاجی ههڵبژێردراوه.
ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێکدێن لە..
عومەری سەید عەلی: رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە 38 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
جەمال حاجی محمەد، بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا و 39 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
محەمەد تۆفیق رەحیم، بە سکرتێری کاروباری ژوورەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 34 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
عوسمان حاجی مەحمود، بە سکرتێری کاروباری باژێڕەوانەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 45 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
جەلال جەوهەر، بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و 37 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
شۆڕش حاجی بە سکرتێری کاروباری خەڵک هەڵبژێردرا و 34 دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی 56 دەنگ.
ئەوەی جێگەی تێبینی و رەخنەی بەشێک لە رووناکبیران و هاوڵاتییانی ناوەوەو دەرەوەی بزووتنەوەی گۆڕانە سەرنەکەوتنی گەنجان و ئافرەتانە بۆ رانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانە.
رابوون مەعروف ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنە ناوخۆیییەكەی ئەمڕۆی بزوتنەوەكەیەوە ا رایگەیاند: "وەك پێویست دەرفت بۆ گەنجان نەڕەخسێنرا كە بێنە پێشەوەو پۆستە سەرەكییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان وەربگرن، هەر بۆیە بەبۆچوونی من پرۆسەكە بەنادیموكراسی بەڕێوەچووە".
PM:02:18:25/07/2017
ئهم بابهته 2868
جار خوێنراوهتهوه