پێشمه‌رگه دیله‌كه: له‌ماوه‌ی ده‌ستگیركردنم له‌ژووری تاكه كه‌سیدا بووم
وێستگه نیوز-
سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی پێشمه‌رگه دیله رزگاربووه‌كه‌ی لای داعش ده‌ڵێت، له‌و ماوه‌یه‌ی لای داعش دیل بوو، له ژوورێكی تاكه‌سیدا بووه و جارێكیش لێیان داوه.
سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی كه توانای قسه‌كردنی باش نییه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شێوه‌ی (ئاماژه‌كردن) قسه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه "ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركرام له مه‌تبه‌خ بووم، دوو نه‌فه‌ر هاتن رایان‌كێشام و بردیانم، له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌ناو ژوورێكی تاكه كه‌سیدا بووم".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داعش ئازاریان داوه، وتویه‌تی: "له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها جارێك لێیان دام، به‌ڵام زانییان باری ته‌ندروستیم باش نییه، له‌گه‌ڵمدا باشبوون"، بۆ چۆنیه‌تی رزگاربوونیشی، ده‌ڵێت "نازانم چۆن بوو، به‌ڵام هاتن و منیان هێنایه ده‌ره‌وه".
ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ شه‌مسیخان هاوسه‌ری سه‌ید ئه‌حمه‌دیش قسه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه زۆر دڵخۆشه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و وتویه‌تی: "برای هاوسه‌ره‌كه‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم كه سه‌ید ئه‌حمه‌د ئازادكراوه، زۆر سوپاسی خه‌ڵك ده‌كه‌م كه دێن، سوپاسی شێخ لاهور ده‌كه‌م، هیوادارم دیله‌كانی دیكه‌ش ئازاد بكه‌ن، سوپاسی هه‌ر كه‌سێكیش ده‌كه‌ین كه هاوكارییان كردین".
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆر و ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری، سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی پێشمه‌رگه دیله‌كه‌ی لای داعش ئازاد كرا، شه‌وی رابردووش لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری- زانیاری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی پێشمه‌رگه دیله‌كه، دیل به دیل له‌گه‌ڵ داعش نه‌كراوه".
دره‌نگانی شه‌وی 27-5-2017 له چوار قۆڵی جیاوازه‌وه چه‌كدارانی داعش هێریشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری دوزخورماتوو، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی فه‌وجی سێ له لیوای 116 ه‌وه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه درایه‌وه.
به‌ڵام له‌و هێرشه‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی سه‌ید ئه‌حمه‌د عومه‌ر له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیل گیراوه كه چێشتلێنه‌ر بووه له فه‌وجی سێی لیوای 116دا.
سه‌ید ئه‌حمه‌د دانیشتووی شارۆچكه‌ی سۆرانه و له‌دایكبووی 1978 و خێزانداره و خاوه‌نی پێنج منداڵه.
PM:11:01:16/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت