"هاوردەكردنی كەلوپەلی ئەڵمانیا بۆ عیراق و هەرێم بایی 800 ملیۆن یۆریە"

‌نەسرین خەلیل، بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندیەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا لە عیراق

وێستگه‌ هەولێر ـ كارزان حەیدەر
بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندیەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا لە عیراق رایدەگەیەنێ‌ت، هاوردەكردنی كەلوپەلی ئەڵمانی بۆ عیراق و هەرێم بایی 800 ملیۆن یۆرۆیە.


نەسرین خەلیل، بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندیەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا لە عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ساڵی 2013 لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و هاتنە پێشەوەی شەڕی تیرۆر، نزیكەی 50 كۆمپانیای ئەڵمانیا لە عیراق و هەرێمی كوردستان كشانەوەو گەڕانەوە وڵاتەكەی خۆیان، چونكە نەیاندەتوانی درێژە بە پرۆژەكانی خۆیان بدەن و كەلوپەلەكانیان بفرۆشن.

نەسرین خەلیل، نایشارێتەوە كە ئۆفیسی نووسینگەكەیان لە شاری بەسرا دوای هاتنە پێشەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش داخست، دەشڵێ‌ت: "بەر لە تێكچوونی بارودۆخی ئابووری عیراق و هەرێمی كوردستان، هه‌شت كارمەند لە نووسینگەكەی ئەوان كاری دەكرد، بەڵام لە ساڵی 2016 بوو بە یەك كارمەند لە كاتێكدا حكومەتی ئەڵمانیا 130 نووسینگەی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازیەكانی لە 90 وڵاتی جیهاندا هەیە كە دوانیان لە هەولێر و بەغدایە".

نەسرین خەلیل، ئومێدی بە چاكبوونی دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان هەیە بەهۆی ئەو ریفۆرمەی حكومەت دەستی پێكردووە لە بواری ئابووری و دارایی خۆیدا، ئەو دەڵێ‌ت: "لە ئێستادا هەوڵی ریفۆرمێك دەدرێت و ئێمە ئەو گۆڕانكاریە دەبینین، ئەوان لە رابردوو فێر بوون، هەوڵ دەدەن تێچوەكانیان كەم بكەنەوەبەو شێوەیە رەنگە بتوانن بۆ 2020 كوردستان بگەڕێتەوە باری ئابووری جارانی خۆی، رەنگە باشتریش ببێ‌ت، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات رۆڵی كەرتی تایبەت فراوانتر بكات".


PM:04:58:10/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 8069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو