ئه‌حمه‌د تورك بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین بۆ پشكنینی پزیشكی له زیندانی سیلیڤری له ئیسته‌نبوڵ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی ئه‌و وڵاته گوازرایه‌وه.
ئه‌حمه‌د تورك، ته‌مه‌ن 74 ساڵ، رۆژی 20 تشرینی دووه‌می 2016، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیر كرا و رۆژی 24 هه‌مان مانگ بڕیاری گرتنی درا و بۆ زیندانی سیلیڤری له ئیسته‌نبوڵ گوازرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دڵی ئه‌حمه‌د تورك به باتری كار ده‌كات و مانگانه پێویستی به سه‌ردانكردنی پزیشك هه‌یه بۆ پشكنینی دڵی.
هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د تورك، رایگه‌یاند: جاری پێشوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستیان به ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراو بۆ نه‌خۆشخانه ببه‌ن، ره‌تیكرده‌وه ئاماده بێت به‌م شێوه‌یه بچێته نه‌خۆشخانه و پشكنینی بۆ بكرێت.
هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د بۆ كوردستان 24 ئه‌وه‌شی وت: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی دڵه‌كه‌ی به باتری كار ده‌كات، ئاوی سپی له چاوه‌كانی هه‌یه و دووچاری رۆمانتیزمیش بووه و ته‌مه‌نیشی زۆره".
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د له نه‌خۆشخانه پشكنیكی بۆ كرا، جارێكی دیكه بۆ زیندان گواستره‌وه و بڕیاره تیمی نه‌خۆشخانه راپۆرتێك له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی بڵاو بكاته‌وه.
بڕیار بوو رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌حمه‌د تورك به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌شداری دانیشتنێكی دادگا له شاری ئامه‌د ببێت.
پێشتر پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د تورك و په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین له زیندانی سیلڤیری له ئیسته‌نبوڵ ده‌ربڕی و پاش سه‌ردانكردنی له زیندان رایانگه‌یاند ژیانی له مه‌ترسی دایه.
ئه‌حمه‌د تورك و چه‌ندین هاوسه‌رۆكی دیكه‌ی باكووری كوردستان له وانه هاوشاره‌دارییه‌كانی ئامه‌د و وان به تۆمه‌ته‌كانی وه‌ك پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه و سوكایه‌تیكردن به دامه‌زراوه‌كانی توركیا، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه ئه‌منی و سه‌ربازی و دادوه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته له زینداندان.
ئه‌حمه‌د تورك هاوشارداری مێردین له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 30 ئاداری 2014 له‌سه‌ر لیستی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات-ده‌به‌په وه‌ك هاوشاره‌داری مێردین هه‌ڵبژێردرا.
PM:12:10:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 922
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت