نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌وڵه‌ت به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی دروست ناكرێت
وێستگه نیوز -
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی دروست ناكرێت و به‌بێ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه ده‌كرا پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنن.
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وته‌یه‌كدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشكه‌شی كرد وتی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیستفزازی ئێران و توركیا و سوریا و عیراق بكه‌ین، ده‌یانتوانی به‌بێ ده‌نگی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دابمه‌زرێنن".
وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان بۆ موزایه‌ده و بانگه‌شه‌ی سیاسی به‌كارهێنا نه‌توانرا هه‌نگاوی جدی بنرێت".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كارێكیان كرد ئێستا خه‌ریكه گه‌له كۆمه‌كێی وڵاتانی ناوچه‌كه دژی كورد دروست ده‌بێت".
ڕۆژی ٣ ی ئه‌یلول نه‌وشیروان مسته‌فا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێكه‌وت و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه رایگه‌یاند، نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ده‌چێته به‌ریتانیا.
PM:10:51:09/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 5843
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت