هۆشدارییەکی دیکەی لە تورکیاوە بۆ هێزەکانی سوریایی دیموکرات

‌دیمەنی ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا

وێستگە نیوز_

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، دەبێت ڕوسیا و ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکان بن و ھێزەکانی سوریایی دیموکرات "هەسەدە" لەسەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان دووربخەنەوە.


مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە، ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای دەستپێکی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەنقەرە لەگەڵ ڕوسیا و ئەمریکا گەیشتە ڕێککەوتن و ئەوان بەڵێنیان پێداین کە ھێزەکانی سوریایی دیموکرات بە قوڵای 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی فورات بکشێنەوە".

ئەو دەڵێت، "بەڵام ئەو بەڵێنە نەچووە سەر و ئەنقەرەش ناچارە خۆی چارەی دەردی خۆی بکات"، ئەوەشدەخاتەڕوو، "پێویستە ڕوسیا، هێزەکانی سوریایی دیموکرات "ھەسەدە"، لە تەلڕەفعەت و مەنبج دوور بخاتەوە".

یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" کە لە شەڕی داعشدا هاوپەیمانی ئەمەریکا بوو لەلایەن تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنرێت.


PM:11:40:13/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو