ئه‌ژی ئه‌مین: پێویسته په‌رله‌مانی نوێی عێراق هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت
ئه‌ژی ئه‌مین، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری
وێستگە نیوز_
بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی دەڵێت، "پێویسته ئه‌نجومه‌نی تازه هه‌ڵبژێردراوی نوێنه‌ران هاوسه‌نگی سیاسیی خۆی بپارێزێت له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه‌یدا"، دەشڵێت، " داواكارین په‌رله‌مانتارانی نوێی گه‌لی كوردستان،هاوهه‌ڵوێست بن".
لە ئەژماری خۆی، ئەمرۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2021، ئه‌ژی ئه‌مین، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان نوسیویه‌تی، "وێڕای پیرۆزبایی له هه‌ڵبژێردراوانی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ، داواكارین په‌رله‌مانتارانی نوێی گه‌لی كوردستان، دڵسۆزانه و هاوهه‌ڵوێست پارێزه‌ری كیانی سیاسی و مافه ده‌ستورییه‌كانی كوردستان بن كه له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا، له به‌رئه‌نجامی خه‌باتی درێژخایه‌ن و نه‌پساوه‌ی سه‌ركرده و رۆڵه قاره‌مانه‌كانمان چه‌سپێندراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی هه‌ستیار و كاریگه‌رییه ناوچه‌یی و بایه‌خه نێودهوڵتییهكهی، ئه‌نجومه‌نی تازه هه‌ڵبژێردراوی نوێنه‌رانی عێراق، پێویسته هاوسه‌نگی سیاسیی خۆی بپارێزێت له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه‌یدا".
ئەو دەشڵێت، "له‌م چركه‌ساته مێژوییه‌دا، ڕۆڵی هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له بونیادنانه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی سیاسی و سه‌ربازیی و ئه‌منیی عێراق، پێویسته به‌وپه‌ڕی هه‌ماهه‌نگیی بونیادنه‌رانه‌ی نێوان دو گه‌ل و دو ده‌وڵه‌تی دۆست، ره‌چاو بكرێت".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و بهتایبهتت، سه‌ركه‌وتووانی گه‌لی كوردستان له‌م كێبڕكێ دیموكراسییه‌دا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت پشتیوانی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها باڵاكان و ده‌نگی ڕه‌وای گه‌ل و رێنیشانده‌ری حوكمی رهشیدبن".
PM:10:37:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت