سبەینێ پلەی گەرما لە چەند شارێک بەرز دەبێتەوە


وێستگە نیوز-

دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما لە شەش پارێزگادا 40 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەکەن.

دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی باشوردا بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرز دەبنەو کەش و هەوای بەیانی لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پەڵەهەور و هەوری تەواو دەبێت. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ناوچەکانی باکوری رۆژئاوا بایەکی کەم دەیگرێتەوە و خێراییەکەی دەگاتە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە نەجەف و دیوانییە و میسان و زیقار و موسەننا و بەسڕە پلەکانی  گەرما دەگەنە 40 پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ. 

ڕوونیشکردۆتەوە، پێنجشەممە و هەینی هەور دەبێت و  پلەکانی گەرما جێگیردەبن.


PM:07:48:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت