بافڵ تاڵەبانی: رێگری له تێكدانی سەقامگیری و چەواشەكردنی خەڵك دەکەین
وێستگه نیوز-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدهگهیهنێت، ھەموو ئەو ھەنگاوانەی نراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین لە پێناو پاراستنی ئارامیی ئەم دەڤەرە. رێگریش لەھەر ھەوڵێك دەکەین كە ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری و چەواشەكردنی خەڵكی کوردستان بێت.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆك و عەشرەتی میراودەلی کرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرد و دڵنیای كردنەوە كە ھەموو ئەو ھەنگاوانەی نراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین لە پێناو پاراستنی ئارامیی ئەم دەڤەرە. رێگریش لەھەر ھەوڵێك دەکەین كە ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری و چەواشەكردنی خەڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت.
ھاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی روونكردەوە، كە یەكێتی دەبێتەوە بە یەكێتییە بەھێزەكەی جاران و لە ئاست خواست و چاوەڕوانی یەكێتییەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەگشتی دەبێت و لەداھاتوودا دەرئەنجامی باش دەبینن.
هاوكات بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ئێوە عەشرەتێكی تێكۆشەر و خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەن، ھەمیشە پاڵپشتی یەكێتییەكەی مام بوون و ئێستاش ھەر ئەوەتان لێ چاوەڕوان دەكرێت.
PM:12:14:03/08/2021
ئهم بابهته 4120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت