محەمەد جەواد زەریف: نەتانیاهۆ کەوت و ئێرانیش بەردەوامە لەشکۆمەندی

‌محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەنگدان بەحکومەتی نوێی ئیسرائیل و کەوتنی بنیامین نەتانیاهۆ تویتێکی بەعەرەبی کرد و رایگەیاند، نەتانیاهۆ کەوت و غەززە لەبەرزبونەوەدایە و ئێرانیش بەردەوامە لەشکۆمەندی.


لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، پاش ماوەیەکی زۆر لەشەڕ و هێرش و پەلامار بۆسەر فەلەستینییەکان و هەڕەشەکانی بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لەکۆتایدا نەتانیاهۆی پاوانخواز کەوت، غەززە بەردەوامە لەهەڵسانەوە، ئێرانیش بەردەوامە لەشکۆمەندی.

نوسیویشیەتی، هەرکەس لەدوای ئەو بێت لەوە تێدەگات کە بیرۆکەی توندوتیژیی و داگیرکراریی درێژە ناکێشێت و بەرهەمی نابێت.

دوێنێ پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگی بە "حکومەتی گۆڕانکاریی" بەسەرۆکایەتی باڵی راستڕەوەکان دا و کۆتایی بە حوکمی 12 ساڵەی بنیامین نەتانیاهۆ و پارتەکەی هێنا.


PM:05:29:14/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت