مژده مه‌حمود: له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا به‌نزین ده‌كه‌ینه‌وه 480 دینار
مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه نیوز ـ
مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌حه‌دای حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه‌له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا لیترێك به‌نزین ده‌كه‌نه‌وه به 480 دینار.
مژده مه‌حمود، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای کۆمەڵێ بەدواداچون و قسەکردن لەگەڵ هەندێ بازرگان و کۆمپانیا، گەیشتینە ئەوەی کە ئەگەر دەسەڵات رێگری نەکات ئەوە لەماوەی یەک هەفتەدا نرخی بەنزین دەکەین بە 480 دینار، بەڵام چونکە ئەو دوو حزبە بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان قۆرخیان کردووە، ناهێڵن کەسی تر بەنزین داخڵ بکات و خۆیان بەئارەزووی خۆیان نرخەکە بەرز دەکەنەوە".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئەو دەسەڵاتە بەهەموو شێوەیەک باری سەرشانی خەڵکی گران کردووە، لەلایەک مووچە نادات بەخەڵک، لەلایەکی تر باجی لەسەر هاوڵاتیان زیاد کردووە و بەنزین و هەموو کەلوپەلێکی لەسەر هاوڵاتیان گران کردووە".
ده‌شڵێت: "بۆیە دووبارە تەحەداتان دەکەم، کە ئێوە راستدەکەن و ئەو زیادەی پارەی بەنزینە نادزن بۆ خۆتان، ئەوا رێگە بدەن نرخی بەنزین بکەین بەو نرخەی کە دەیڵێین".
له هه‌رێمی كوردستان نرخی لیترێك به‌نزین بۆ 700 دینار بۆ هه‌ر لیترێك به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی شۆرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و حكومه‌تی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی بازاڕی ئازاده، هیچ هه‌وڵێكی بۆ هه‌رزانكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نه‌داوه.
PM:01:11:13/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 10440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت