باڵیۆزی كەنەدا: بەردەوام دەبین لە چادێریكردنی ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان

‌ئۆڵریك شانۆن (Ulric_Shannon)، باڵیۆزی كەنەدا لەعێراق سەردانی سەنتەری میترۆی کرد

وێستگەنیوز-

باڵیۆزی كەنەدا لەعێراق رایگەیاند، وڵاتەکەیان فراوانکردنی ئازادی راگەیاندن و رۆژنامەنوسی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەلاوە گرنگە و لەم بوارەشدا بەردەوام لەرێگەی راپۆرتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی چاودێری ئازادی رۆژنامەگەری دەکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە ئۆڵریك شانۆن (Ulric_Shannon)، باڵیۆزی كەنەدا لەعێراق و ئاشلی دوریك، بەرپرسی نوسینگەی ئەو وڵاتە لەهەرێمی كوردستان سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆیان كرد لە شاری سلێمانی.

ئۆڵریك شانۆن، باڵیۆزی كەنەدا لەعێراق سوپاسی سەنتەری میترۆی كردوە بۆ دیدارەكە و رایگەیاندوە، لە رێگەی بەرپرسی نوسینگەی هەولێر ئاگاداری راپۆرتەكانی سەنتەرن هاتوون لە نزیكەوە "گوێم لێتان بێت، وڵاتەكەمان ئازادی رۆژنامەگەری بەلاوە گرنگە بۆیە بەردەوام دەبین لە چادێریكردنی ئازادی رۆژنامەگەری  لە عێراق و هەرێمی كوردستان"، وتیشی "ئێمە پشتیوانی ئێوەین لە گەیشتن بە ئامانجەكانتان كە فراوانكردنی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەرییە"

لای خۆیەوە رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاندوە، هاتنی شاندەکە "هێندەی تر هانمان دەدات و بەهێزمان دەكات بۆ بەرگری لە بەها هاوبەشەكانمان".

رێكخەری سەنتەری میترۆ باسی پرۆژەكانی میترۆ لەبواری راگەیاندن کردوە لەوانەش، "پرۆژەی چاودێری یاسای رۆژنامەگەری لەگەڵ رێكخراوی IMSی دانیماركی، پرۆژەی دەنگەكانمان كە دەیان چالاكی جۆراوجۆرە، لەوانەش پێگەیاندنی خانمان و چالاكوانی مەدەنی، دروستكردنی بانكی زانیاری بۆ خانمە دیارەكان لە بواری جۆراجۆر لەگەڵ رێكخراوی Internewsی ئەمریكی، پرۆژەی راهێنانی زیاتر لە 100 رۆژنامەنوسی پێكهاتەكان بە پشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی CDO، هەروەها پرۆژەی چاپكردنی بەرهەمی هەندێك لە رۆژنامەنوسان، هاوكاری رۆژنامەنوس و چالاكوانی هەڵهاتوو لە ناوەراست و خواروی عێراق".

لەراگەیەنراوەکەی سەنتەری میترۆدا هاتوە، لەم دیدارەدا تیمی میترۆ تیشكیان خستە سەر دۆخی  ئازادی رۆژنامەگەری و دیارترین بەربەستەكانی بەردەمی، ئازادی خۆپیشاندان و مامەڵەی خراپی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەكاتی سەرهەڵدانیدا،  رۆژنامەنوس و چالاكوانە حوكمدراوەكان و "هەڵوێستی نەگۆرمان لە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسییەكەیان، ئازادی رەخنەگرتن و بیرورای جیاواز و نەیارەكانی، مافی گەیشتن بە زانیاری و فەرهەنگی شاردنەوەی لە دامودەزگا رەسمییەكان، گوتاری رقو كینە و پاڵەوانەكانی، میدیای هەواڵگری و سیخوریكردن بەسەر رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی و سپۆنسەرەكانیان".

ئەوەش هاتوە، لە كۆتایی دیدارەکە، شاندی باڵیۆزخانەی کەنەدا چەندین پرسیاریان هەبوو دەربارەی بارودۆخی كچان و ژنانی میدیاكار، روماڵكردنی پرسی ژنان لە ناو میدیای كوردستانی، ئازادی كاری مەدەنی، بارودۆخی گشتی، كە رونكردنەوەی پێویستیاوە لەبارەوە دراوە.

May be an image of 1 person, standing and indoor

May be an image of ‎one or more people, people standing, indoor and ‎text that says '‎Internews ثہ Local Globa IMS Metro Center Metro Center IM Metro Center IMS Internews ثلن Metro Center IMS ثن MS Inte news lobalc change. Inte Localv wS thange. Metro ter IN Me ws hange. MS له Meto Center‎'‎‎

May be an image of 6 people, people sitting and indoor

May be an image of 1 person, standing, sitting and indoor

May be an image of 1 person, standing and text that says 'Local ews sal change. Internews Local voices. Global change Meti Journalis Metro Center Journalists Rights er O In Loai Interne Local voices. Global WS change Met Journal Metro Cent Journalists Rights Adve $ Int'
May be an image of 10 people and people standing


PM:09:01:10/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو