هەولێر هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و بۆنەکان دەکاتەوە
پارێزگای هەولێر
وێستگە نیوز-
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا بە کردنەوەی سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، ئاماژە بەوەکراوە، "لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە 2021.5.17، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن".
ئەوەشدەخاتەڕوو، "وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە".
ڕاگەیندراوێک لەژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێرەوە
یەکەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە 2021.5.17، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک).
دووەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.5.16
PM:10:11:16/05/2021
ئهم بابهته 4124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت