شاسوار عەبدولواحید: 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە

‌شاسوار عەبدولواحید

وێستگە نیوز-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ٢٥ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە لەسەر زیندانییانی سیاسی بادینان و هەروەها لێبڕیبی موچەی خەڵك و وتی "ئەوانەشی خەڵك و پۆلیس دەنێرنە سەرمان، ئەگەر مەردن ئەوا چیتان لە دەست دێت بیكەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "پۆلیس دەنێرنە بۆ سەر ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونمان، لێرەوە بەیەكێتی و پارتی دەڵێم لەمەودوا كەمێك ئەخلاقتان تیا بێت و بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن، ئەوەی لەڕابردوو كردتان و لەداهاتووش دەیكەن ساردمان ناكەنەوە، چونكە نە وڵاتمان فرۆشتووە و نە نەوتمان فرۆشتووە، نە دزیمان كردووە".

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت "نە ئێمە و نە خەڵكی بەغیرەت تەسلیمتان نابین،  دیعایەمان بۆ دەكەن كە نەوەی نوێ خۆی فرۆشتووە و لەگەڵ دەسەڵاتە، ئەوە ساردمان ناكەنەوە، ئێمە بە كردەوە وەڵامتان دەدەینەوە ئەوەش لەپەرلەمان و شەقام و میدیا رووبەڕووتان دەبینەوە".

ئەمڕۆ جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردەوە كە پۆلیسی سلێمانی داوای لەپارێزگای سلێمانی كردووە لەسەر داوایەكی دادگای شاری هەولێر شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بكرێت و رەوانەی شاری هەولێر بكرێت، دواتریش میدیای یەكێتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "ئەو داوایە بەهەماهەنگی پارتی و نەوەی نوێ بووە بۆ پینەكردنی سزادراوانی بادینان لەلایەن پارتییەوە".

PM:09:43:16/05/2021

ئه‌م بابه‌ته 2936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو