چوار کاندیدی بەهێزی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ناوی خۆیان تۆمارکرد


وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ کە دواین ڕۆژ بوو بۆ ناوتۆمارکردن بح هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، چوار بەربژێری بەهێز دەرکەوتن و ناوی خۆیان تۆمار کرد.

ئەمڕۆ، شەممە، هەریەکە لە رەئیسی، موحسین هاشمی، عەلی لاریجانی، ئیسحاق جەهانگیری ناوی خۆیان تۆمارکرد.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە


ئیبراهیم رەئیسی بەربژێری سەرەکیی نەریتخوازان، کە هەڵبژاردنی پێشووی بە حەسەن رووحانی دۆڕاند و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە سەرلەنوێ خۆی کاندید کردەوە.


هەروەها موحسین هاشمی کە یەکێکە لەو کەسانەی خۆی بە درێژکراوەی ڕەوتی هاشمی رەفسەنجانی دەزانێت، خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کرد.


هاوکات، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ساڵی 2005 کاندید بوو و سەرنەکەوت. خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کاندید کرد هاوکات ئیسحاق جیهانگیری کە یەکێکە لە سەرکردە ناسراوەکانی ئێران، کاندید بوونی خۆی ڕاگەیاند و ناوی تۆمارکرد.


PM:06:36:15/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو