پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگای هەولێر دابەش دەكرێت


وێستگە نیوز-
سایلۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی لە ساڵی2016 گەنمیان رادەستی بنکەی سایلۆکانیان کردووە، سبەی شەممە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

سەعید عومەر،  بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکەنەوە،لە ساڵی2016 گەنمیان رادەستی سایلۆی بنکەکانی "هەولێر، شەمامک، گردەرشە" کردووە، رۆژی شەممە سەردانی  سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

 لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی دەرکرد.


PM:07:55:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت