ئەو شوێنەی داعش بەربانگی تێدادەكردەوە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی عیراقەوە دەستی بەسەردا گیرا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە چەمی رۆخانە لە قەزای داقووق ئەنجامداو توانیان دەست بەسەر چەند مۆڵگەیەکی داعشدا بگرن


. بەپێی زانیارییەکان، چەکدارەکانی داعش لەو مۆڵگانەدا بەربانگیان کردووەتەوە.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا، پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق دوو بۆمبی چێندراویان پووچەڵکردووەتەوە و چەندین پارچە تەقەمەنیان دۆزیوەیەوە.

 

بەپێی راگەیەنراوێكی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی كە بڵاوکراوەتەوە، "رۆژی هەینی هێزەکانی لیوای 20ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 45ـی سوپای عێراق هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە چەمی رۆخانە لە قەزای داقووق ئەنجامداوە و جگە لە بۆمب و تەقەمەنی دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلی جێماودا گرتووە."

 

ئەو وێنانەی ئۆپەراسیۆنەکە کە بڵاوکراونەتەوە، وێنەی شوێنی مانەوەی چەکدارانی داعش و خۆراک و کەلوپەلەکانیانی تێدایە.


PM:07:38:07/05/2021












ئه‌م بابه‌ته 6012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو