وەزارەتی بازرگانی هەرێم: ماددەی دیكەی خۆراكی بۆ بەشە خۆراكی هاوڵاتیان زیاد دەكرێت


وێستگە نیوز--
 وەزارەتی  بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، مانگەکانی داھاتوو مادەی تری خۆراک بۆبەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، مانگەکانی داھاتوو مادەی تری خۆراک بۆبەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ئەو نوسراوەی لەوەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق پێمان گەیشتوە لەمانگەکانی داھاتووەوە ھەندێ مادەی تر بۆ بەشە خۆراکی ھالاتیان زیاد دەکرێت کەبریتین لە «ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی » لەرێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاولاتیاندا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم رونیكردەوە، چاوەروانین بەشە خۆراکی  برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت بۆئەوەی دابەشی سەر ھاولاتیانی ھەرێم بکەین و کەھاولاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتوە.


PM:03:14:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت