سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى: هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌نگاویان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى چاکسازی لە مووچە
وێستگه نیوز-
زیاد جه‌بار رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌نگاویان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى چاکسازی لە مووچە، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له مانگى حه‌وته‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى له كۆتایى مانگى 10 راپۆرتێك گه‌یشتووه و دواكه‌وتووه، ئه‌بوایه له مانگى داهاتوودا سێیه‌م راپۆرت بگه‌یشتایه.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، هه‌موو راپۆرته‌كه بریتى بوون له‌و رێنمایى و په‌یڕه‌وانه‌ى كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنى یاساكه ده‌رچواندبوو، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندى راپۆرته‌كه به پێویستمان زانى چوار وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم بانگهێشت بكه‌ین بۆ په‌رله‌مانى كوردستان تا ورده‌كارى و رونكردنه‌وه‌ى زیاترمان بده‌نێ له‌سه‌ر هه‌نگاوى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى یاساكه له لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه كۆمه‌ڵێك تێبینى زۆرمان هه‌بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى شه‌هیدان و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه و سكرتێرى لیژنه‌ى باڵاى چاكسازى له حكومه‌تى هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌كه ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له مانگى حه‌وته‌وه ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى چاكسازى له كۆتایى مانگى 10 راپۆرتێك گه‌یشتووه و دواكه‌وتووه، ئه‌بوایه له مانگى داهاتوودا سێیه‌م راپۆرت بگه‌یشتایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووه‌م راپۆرت گه‌یشتووه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هه‌نگاویان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه به‌شێكى موچه‌كانیان شایه‌نى گۆڕانكارین پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئایارى 2021، کاتژمێر 11:00ـی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بەڕێوەچوو، لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاساکە و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی .
PM:02:00:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت