عێراق رەتیدەكاتەوە باجی دیكە بخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان


وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق رەتیكردۆتەوە، هیچ بڕیارێك بۆ زیادكردنی باجی دیكە لەسەر مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان درابێت.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

ئەو سەرچاوەیەی حكومەتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە رایگەیاندووە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چەندین بۆنە ئاماژەی بەوەداوە، كە زۆر گرنگە بایەخ بە داهاتی چینی هەژار بدرێت و لە هەر لێكەوتە و هەڵگەڕانەوەیەك بپارێزرێن.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم بڕیار و بڕگەكانی یاسای بودجەی 2021 كە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردرا.

هەروەها هەیسەم جبووری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان رایگەیاند، بەكارهێنانی ماددەی 34 لەلایەن وەزارەتی دارایی ورد و هیچ مافێكی یاسایی نییە، چونكە باس لە هەڵوەشاندنەوەی بەخشینی گومرگی باج دەكات، كە پەیوەستە بە هاوردەكردنی كاڵا و شتومەك، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەخشراون، بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە باجی  سەر تاك و مووچەی فەرمانبەرانەوە نییە.


PM:01:04:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو