ئێران ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەی بنکە ئەتۆمییەکەی وڵاتەی ئاشکراکرد
بنکەی ناتانز
وێستگە نیوز-
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی میدیاکانییەوە، کەسی یەکەم و ئەنجامدەری تەقینەوە ناوەکییەکەی بنکەی ئەتۆمی ناتانزی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ناتاز ناوی "رەزا کەریمییە" و تەمەنی 43 ساڵە، دەزگای هەواڵگری ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول کردوە رادەستی بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رەزا کەریمی بکەری تەقینەوەکەی وێستگەی ئەتۆمی ناتازە و لە ئێستاشدا لە ئێران هەڵاتووە و دەزگای هەواڵگری ئێران داوای لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردوە کە رادەستی بکات.
11ی 4ی 2021، لە بەشێک لە تۆڕی دابەشکردنی کارەبا له وێستگهی ئهتۆمی ناتانز له پارێزگای ئهسفههان تەقینەوەیەک روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئێران، ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی ئاسانکاری ناتانز تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەو هێرشە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پڕۆسەی دانوستانە لە گەڕانەوەی بۆ سەر رێککەوتنە ناوکیەکەی ئێران، کە ئێستا لە ڤییەننا بەڕێوەدەچن.
PM:12:55:17/04/2021
ئهم بابهته 2084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت