بابەکر زێباری: دەبوو هاوپەیمانان 20جار بکەرانی هێرشەکەی هەولێر بۆردومان بکەن
بابه‌كر زێبارى
وێستگە نیوز-
ڕاوێژکارێکی سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە تۆڵەی ئەو هێرشه‌ى كرایه سه‌ر هه‌ولێر دەبوایە هاوپه‌یمانان 20جار ئه‌و هێزه‌یان بۆردومان بكردایه، به‌ڵام نه‌یانكرد".
بابه‌كر زێبارى راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ئەو ھێزەى په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى ئه‌نجامداوه ئیمکانیاتی زۆری ھەبووەو پشتگیریشیان دەکرێت، بۆیە تا لە سنووری نێوان پێشمەرگە و سوپا دوورنەخرێنەوە، مەترسی بەردەوامدەبێت".
زێباری، بە پێویستی دەزانێت هه‌ردوو حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانانیش کاردانەوەیان ھەبێت، چونکە وه‌كو زێبارى ده‌ڵێت،"ئه‌و هێزه دەیەوێت دۆخی ھەرێم تێکبدات و ھاوپەیمانانیش دەکەنە ئامانج".
به‌وته‌ى زێبارى، ئه‌و هێزه‌ى هێرشه‌كه‌ى كردوه توانای زۆری ھەیە، "چونكه فڕۆکەیان ناردووە و تەقەمەنییان بەرداوەتەوە و لەو شوێنەی مەبەستیشیان بووە تەقیوەتەوە، ئەوەش لەکامێراکان دەرکەوتووە، بۆیە ئەوان چەکی باشیان ھەیە و پشتگیری‌یان دەکرێت".
په‌یامێكیش ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوکارە له‌سنوری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێت و ھاوپەیمانان دەکەنە ئامانج، بۆیە پێویستبوو بێدەنگنەبن و کاردانەوەیان ھەبێت و لە تۆڵەی ئەوە ده‌بوو 20جار ئەوانیان بۆردومان بكردایه، به‌ڵام نه‌یانكردو مەترسیەكه‌ش بەردەوامدەبێت".
PM:12:14:17/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت