شارەوانی خانەقین لەبارەی زیادەڕەوییکردنەسەر باخ و سەوزایی قەزاکە هۆشداری دەدات

‌خانەقین

وێستگەنیوز-

سەرۆكی شارەوانی خانەقین رایگەیاند، لەئێستادا بەپێچەوانەوەی یاساوە هەڵمەتێک فراوان دەستیپێکردووە بۆ  زیادەڕەوییکردنەسەر باخ و سەوزایی قەزاکە و ئەو كارەش ژینگەو سروشتی خانەقین تێكدەدات، بۆیە داوای لە قائیمقام کردوە رەزامەند بدات لەسەر بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئەو موڵکانە.

سۆران عەلی، سەرۆكی شارەوانی خانەقین رۆژی 7ی نیسان نوسراوێکی ئاراستەی قائیمقام قەزاکە کردووە و باسی لەوەکردوە، "دوای ئەوەی زۆربەی باخەكانی چواردەوری گەڕەكی دارە كونارە و مەزرەعە روخێنران و كرانە خانوو و دوكان، ئێستا شاڵاوەكە گەیشتوەتە تۆڵە فرۆش و پشت قەسری باخ و بەرامبەر مزگەوتی ئاغا خەلیفە و زیاتر ئەو شوێنانە دەكرێتە دوكان".

شارەوانی خانەقین دەڵێت، زیادەڕەوییکردنەسەر باخ و سەوزایی ژینگەو سروشتی شارەکە تێکدەدات و بەگوێرەی رێنماییەکانیش نابێت زەوی كشتوكاڵی بکرێت بە زەوی نیشتەجێبوون، بۆیە داوا دەکەن رێگری لەو دیاردەیە بکرێت.




PM:12:02:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت