توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ژنانی دووگیان ئەنجامدرا

‌وەرگرتنی ڤاکسین

وێستگە نیوز-

توێژینەوەیەكی نوێ لەبەریتانیا دەریخستووە، کە پێویستە ژنانی دووگیان بەڤاكسینی كۆرۆنا بكوترێن بۆ ئەوەی سەلامەتی تەندروستی خۆیان و كۆرپەكەیان پارێزراو بێت.


رۆژنامەی ئیندپندنت بڵاویكردوەتەوە، كۆمەڵێك زانا كە لەگەڵ حكومەتی بەریتانیا كاردەكەن، توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پێویست دەكات ژنانی دووگیان بكوترێن. هەروەك چۆن لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا نزیكەی 90 هەزار ژنی دووگیان كوتراون و دووچاری هیچ مەترسیەكی تەندروستیش نەبوونەتەوە.

هاوكات، ئەو زانایانە دڵنیاییان داوە، "کە پێویستە ڤاكسینەكە لەجۆری فایزەر یان مۆدێرنا بێت، ئاماژە بەوەشكراوە نابێت ژنانی دووگیان بەڤاكسنی ئەسترازینیكا بكوترێن ئەوەش لەبەر ئەوە داتاو زانیارییەكان لەسەر ڤاكسینەكە كەموكورتیان هەیە".

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە، ساڵانە 700هەزار منداڵ لە ئینگلتەرا و وێڵز لە دایكدەبن و ژنانی دووگیانیش زیاتر لەهەركەسێكی تر لەبەردەم هەڕەشەی تووشبووندان بەڤایرۆسی كۆرۆنا.


AM:11:33:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت