نێچیرڤان بارزانی: با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا بەڕێز و شکۆوە یادی شه‌هیدان دەکەنەوە، داواش دەکات یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزی نێوان لایەنەکان بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا رایگەیاند، "له یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه، دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت".
16ی 4ی ساڵی 1987، ناوچه‌كانی بالیسان و شێخ وه‌سانان كه‌وتنه به‌ر هێرشی كیمیایی فڕۆکەکانی رژێمی بەعسی روخاو و گونده‌كانی (بالیسان، شێخ وه‌سان، كانی به‌رد، زنجیره چیای ده‌رشیر، زینی به‌ڵاڵوكاوه،ناوچه‌ی ساو سێوكان) بۆردومان كران.
له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه زیاتر له 280 هاووڵاتیی شه‌هیدبوون و زیاتر له 300 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، تا ئێستاش به‌شێكی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه به ده‌ست ئاسه‌واره‌كانی چه‌كی كیمیاییه‌وه ده‌ناڵێنن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كیمیابارانه ژینگه‌ی ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وت.
PM:01:03:16/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت