سیستەمێکی نوێی وەرگرتنی قوتابیان لەزانكۆو پەیمانگاكان جێبەجێدەکرێت

‌وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان

وێستگەنیوز-

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سیستەمی ئێستای وەرگرتنی قوتابیان لەزانكۆو پەیمانگاكان باش نیە و لەگەڵ دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان ناگونجێت، بۆیە بەرنامەی ئەوەیان هەیە سیستەمێکی نوێ بەگوێرەی ستانداردی جیهانی پەیڕەو بکەن.

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، سیستەمێکی ئێستای وەرگرتنی قوتابیان لەزانكۆو پەیمانگاكانی کوردستان سیستەمێکی "تەقلیدیە" لەگەڵ دۆخی هەرێم گونجاو نیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێوەری دیاری كراوی خۆیان نیە بۆ وەرگرتنی قوتابیان، بۆیە "دەبێت پێوەری وەرگرتنی قوتابیان لەگەڵ ئاستی خوێندنی مۆدێردا بگونجێت و ئێمە دەمانەوێت سیستمێكی مۆدێری جیهانی لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو بكەین".


PM:11:49:15/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو