بانکی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات
دۆلاری ئەمریکی
وێستگە نیوز-
به مه‌به‌ستی راگرتنی ھاوسه‌نگی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی، بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریداوه بڕی خستنەرووی دۆلاری ئه‌مریكی له‌بازاڕه‌كاندا زیاد بكات.
له گشتاندێكی بانكی ناوه‌ندی عیراقدا ھاتووه، ئه‌م ھه‌فته‌یه بڕی 200 ھه‌زار دۆلار بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و كۆمپانیاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش له جۆری یه‌كه‌م یه‌ك ملیۆن و 500 ھه‌زار و كۆمپانیاكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش له جۆری دووه‌م 500 ھه‌زار دۆلار و جۆری سێھه‌میش 50 ھه‌زار دۆلاریان بۆ دابین ده‌كرێت.
زیادكردنی خستنەڕووی دۆلاری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ھای دۆلاری ئه‌مریكی له به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به نزیكه‌ی 149 ھه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
PM:06:11:15/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت